نێیمار پەیامێک بۆ تێرشتێگن دەنێرێت

نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان بەمەبەستی کەمکردنەوەی خەمەکانی تێرشتێگنی گۆڵپارێزی بارسێلۆنا لەڕێگەی ئینیستاگرام پەیامێکی پشتگیری بۆ گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە ناردوە.

لم بارەیەوە شتێگن لە پەیجی خۆی لە ئینێستاگرام داوای لێبوردنی لە هاندەرانی بارسێلۆنا کردوە بەهۆی ماڵئاوایی کردن لە پاڵەوانێنی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە، دوای ئەوەی یانەکە بە ئەنجامی 4-0 بە لیڤەرپوولی ئینگلیزی دۆڕا، نێیماریش مە پەیوەندی زۆر باشە لەگەڵ شتیگن لە لایەن خۆیەوە لە پەیامێکدا بۆی نووسیوە” دەی برایەکەم، پێویستە بەرەو پێش بڕۆیت”.

جێی ئاماژە پێکردنە، شتیگن یەکێکە لەو یاریزانانی لە نێو بارسێلۆنا خۆشحاڵی خۆیان بە گەڕانەوەی نێیمار بۆ یانەکە پیشانداوە، هەروەها پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئەستێرە بەڕازیلییەکە هەیە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close