مێسی داوای فرۆشتنی 3 ئەستێرەی بارسێلۆنا دەکات

دوا بەدوای شکستە گەورەکەی بارسێلۆنا بەرانبەر لیڤەرپوول و لەناوچوونی خەونی بردنەوەی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە، لیۆنێل مێسی ئەستیرەی یەکەمی یانە کەتەلۆنییەکە داوای کردوە 3 ئەستێرەی گەورەی یانەکە ئەم هاوینە بفرۆشن.

ڕۆژنامەی (سپۆرت) بڵاویکردوەتەوە کە مێسی نایەوێت چیتر (فیلیپ کۆتینیۆ) و (ئیڤان ڕاکیتیچ) و (ساموێل ئۆمتیتی ) لە یانەی بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهاتوو بمێننەوە، بەپێی ڕۆژنامەکە مێسی پێی وایە کە کۆتینیۆ لەگەڵ هاتنی بر بارسا نەیتوانیوە ئاستی پێویست پێشکەش بکات، لە کاتێکدا ڕاکیتیچ کە ئاستێکی خراپی بەرانبەر لیڤەرپوول پێشکەش کرد، تا ئێستا لەکێشەدایە لەگەڵ کارگێڕی یانەکە و یاریزانەکە دەیویست گرێبەستێکی تازەی بە مەرجی باشتر لەگەڵ واژۆ بکرێت بۆیە هیچ ڕێکەوتنێک لەگەڵ کارگێڕی یانە ئەنجام نەدرا، لە کاتێکدا ئۆمتیتی بەهۆی دابڕان و پێکانەکان شوێنی خۆی بۆ لینگلێت لەدەستداوە.

ئاتشکرایە کە مێسی لەم وەرزەدا خوازیاربوو چلمپیۆنزلیگ بباتەوە، بەڵام خەونەکانی ئەو ئەستێرەیە بەرانبەر یانەی لیڤەرپوول تێکشکان کاتێک تیپەکەی بە ئەنجامی چوار گۆڵی خاوێن یارییەکەی دۆڕاند و چانسی سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنلیگ لەدەستدا.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close