زێدان لیستی یاریزانانی بۆ یاری سۆسیداد ڕاگەیاند و گاریس بەیل شۆک دەکات

زێنەدین زێدان، ڕاهێنەری ریال مەدرید ئەمڕۆ لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاری ڕیال سۆسیداد ڕاگەیاند و تێیدا بە دوور خستنەوەی گاریس بەیل جارێکی دیکە یاریزانە وێلزییەکەی شۆک کرد.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ڕیال مەدرید زیزۆ بۆ دووەمین یاری لەسەر یەک گاریس بەبل دوور دەخاتەوە، ئەوەش واتای ئەوەیە یاریزانە وێلزیەکە لە پلانەکانی زێدان شوێنی نییە و لەم هاوینە دەیفرۆشن، لە لیستەکەش ناوی ناڤاس و رامۆس و ڤاران و سێرجیۆ ڕیگیلۆن دوور خراوەتەوە.
ئەوەی خوارەوە یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ڕیال مەدریدە بۆ یاری سۆسیداد:

کۆرتوا، لۆکا زێدان، کارڤەخال، فایخیۆ، ناچۆ، مارسیلۆ، کاسیمێرۆ، مۆدڕیچ، کڕۆس، یۆرەنتی، ڤاڵڤێردی، ئیسکۆ، ئیبراهیم دیاز، ئاسنسیۆ، ڤینیسیۆس، ڤاسکوێز، ماریانۆ، بن زیمە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close