شۆرشەکەی بارسێلۆنا دەستی پێکرد

یاریزانانی نانی بارسێلۆنا 

دوای شکستە گەورەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلی ئەوروپا، بارسێلۆنا تاوەکو ئێستا ئەو بارودۆخە دەروونیە خراپە تێنەپەراندووە، بۆیە ئیدارەی یانەکە دەیانەوێت پێش کۆتایی ئەم وەرزە دەست بە شۆرشێک بکەن، بەجۆرێک ئەو شکستە گەورەیە لە بیری هاندەرانیان ببەنەوە.

رۆژنامەی (مارکا)ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی بارسێلۆنا لە ئێستاوە دەستیان بە پلانەکانیان کردووە بۆ وەرزی داهاتوو، بۆیە دەیانەوێت لە ئێستا وە چەند یاریزانێکیان بەڕێ بکەن و لە جێگای ئەوان، بە یاریزانی لاو و سووپەر جێگایان بگرنەوە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەداوە، بارسا دەیەوێت هەریەکە لە ساموێل ئومتیتی بەهۆی دابەزینی ئاستی، ئیڤان راکیتیچ و کیڤن پرێنس بواتیگ بەڕێ بکات، لە جێگای ئەمانەش سێ یاریزانی دیاری ئەوروپا پەلکێشی یانەکەی بکات، ئەوانیش فرینکی دی یۆنگ کە بارسا گرێبەستەکەی یەکلاکردووەتەوە و ماتیا دی لێختی بەرگریکاری ئەیاکس ئەمستەردام، ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی فڕەنسی و ئاتڵێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close