دی لیخت یانەی داهاتووی خۆی دیاری دەکات

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی خولی هۆڵەندی بۆ تۆپی پێ، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا (دی لیخت) کاپتن و بەرگریکاری یانەی ئەیاکس وێستگەی داهاتووی خۆی ڕابگەیەنێت.

بەگوێرەی میدیا ئیسپانییەکان دی لیخت بڕیارە رۆژی چوارەشەممە لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە لە هۆڵەندا، یانەی داهاتووی خۆی ئاشکرا بکات، بەگوێرەی هەواڵەکانیش یانەکانی بایڕەن موینشین و یۆڤێنتۆس و پاریس و بارسێلۆنا وریال مەدرید بایەخ بەو یاریزانە لاوە دەدەن، بەڵام تا ئەو ساتە یاریزانەکە زیاتر لە یانەی بارسێلۆنا نزیک بووەتەوە، بەتایبەتی دوای قسەکردنی بەرپرسانی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئەیاکس لە شاری بارسێلۆنا و بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە ڕێکەوتن نێوان دوو یانەکە ئەنجامدراوە.

ئاشکرایە کە دی لیخت، لەم وەرزەدا ئاستێکی نایابی لەگەڵ ئەیاکس لەخولە ناوخۆیەکانی هۆلەنداو چامپیۆنزلیگیش پێشکەش کردوە، ئەوەش بوە هۆکاری ئەوەی لە لایەن گەورەترین یانەکانی ئەوروپا داوابکرێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close