سیمیۆنی بە لێدوانێک لەسەر گریزمان بارسێلۆنا شۆک دەکات

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ڕۆیشتنی (ئەنتوان گریزمان)ی هێرشبەری فەرەنسی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بۆ یانەی بارسێلۆنا، دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئاتلەتیکۆ لە لێدوانێکدا هەواڵەکەی بەدرۆ خستەوە.

سیمیۆنی لە لێدوانێکدا بۆ (فۆکس سپۆرت) گوتی “گریزمان بۆ وەرزی داهاتوو بەهۆی ڕۆیشتنی گۆدین بووە بە کاپتنی یانەکە، من هیچ بایەخ بەو قسانە نادەم کە ڕۆژنامەکان بڵاوی دەکەنەوە، گریزمان هەموو زەمینەیەکی بۆ خۆشکراوە لە ئاتلەتیکۆ مەدرید تا سەرکەوتوو بێت، جگە لەوەش ئەو دوو ساڵی دیکەی لە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئێمە ماوە، من گەر بزانم ئەو دەڕوات ئەو قسەیەم نەدەکرد و باسم نەدەکرد”.

ئاشکرایە کە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاماژەیان کردبوو کە گریزمان ڕازی بووە مووچەکەی کەمبکاتەوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات، هەروەها لە هەواڵەکان هاتوە و کە ئاریک ئەبیدال بەڕیوەبەری بارسێلۆنا قسەی لەگەڵ گریزۆ کردوە و بەهای گرێبەستەکەش 120 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close