ڕۆناڵدۆی دیاردە ڕەخنە لە مێسی دەگرێت

چوونەدەرەوەی بارسێلۆنا لە چامپپۆنزلیگ بەهۆی شکستێکی گەورە بەرانبەر لیڤەرپوول تا ئێستا باس و خواسی جیهانە، ڕۆنالدۆی دیاردە لە تازەترین لێدوانیدا ڕەخنەی لە مێسی ئەفسانەی بارسا گرت.

ڕۆناڵدۆ لەچەند لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی (میرۆر) بڵاویکردوەتەوە دەڵێت” ئەگەر مێسی لە سەرکەوتنەکانی بارسێلۆنا بەشی شێر لە ستایشەکان بەردەکەوێت پێویستە لەکاتی شکستەکانیش بەو شێوەیەی یاری بەرانبەر لیڤەرپوول کەمێک لە ئۆباڵی ئەو شکستە بخاتە ئەستۆی خۆی، هەروەها دەبێت بەدڵێکی فراوان گوێ لە ڕەخنەکان و گللەییەکان بگرێت، من ئێستاش پێم وایە بارسێلۆنا یانەیەکی بەهێزە و تیپێکی تۆکمەی هەیە و خاوەنی مێسیە بەلام ئەوان بەرانبەر لیڤەرپوول لە گێمی یەکەمدا دەیانتوانی بە قۆستنەوەی یەکێک لە هەلەکان گۆڵێک بکەن و یارییەکە بگۆڕن بەڵام ئەوەیان نەکرد، بۆیە لیڤەرپوول زیرەکانە یارییەکەی بەخواستی خۆی کۆتایی پێ هێنا.

لەدرێژەی قسەکانیدا ڕۆناڵدۆ دەڵێت ” ناکرێت هەموو کات تەنه ڕۆڵی مێسی لە بردنەوەکان باس بکرێت ڕۆڵی هەموو یانەکە پشت گوێ بخرێت، لەبەر ئەوەی تیپەکە تەنها لە یەک یاریزان پێک نەهاتوە ، لەکۆتاییشدا گوتی “بەداخەوە ئەم جارە هیچ یانەیەکی ئیسپانی لە یاری کۆتایی پامپیۆنزلیگ نابینم ، بەڵام لە ڕاسیتیدا لیڤەرپوول شایەنی ئەوەیە بۆ یاری کۆتایی سەرکەوێت”.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close