لە ماوەیکی کەم بارسێلۆنا و ڤالڤێردی لێک جیا دەبنەوە

دوای ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا لەسەر دەستی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ریمۆنتادای بەسەردا کرا، بارسا دەیەوێت لە وەرزی داهاتوو راهێنەرێکی نوێ بۆ یانەکەی بگوازێتەوە، هەرچەندە ڤالڤێردی دوای شکستە گەورەکەی گوتی:”لە بارسێلۆنا دەمێنمەوە”.

رۆژنامەی (مارکا)ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا هەریەکە لە ئیریک تین هاجی راهێنەری ئەیاکس ئەمستەردام و رۆنالد کۆمانی راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندای کردووەتەوە ئامانج، بۆ ئەوە لە وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا بگرنەوە ئەستۆ.

ئەم هەواڵەی رۆژنامە ئیسپانییەکە لە کاتێک دایە، هاندەرانی بارسا نایانەوێت راهێنەرە باسکیەکە لەگەڵ بارسا بەردەوام بێت و لە نێو ئیدارەی یانە کەتولۆنیەکەش، رایەک هەیە کە لە دوای یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، بارسا و ڤالڤێردی خاڵێک لە کۆتایی گرێبەستەکەیان دانێن و لێک جیا ببنەوە.

گرێبەستی ڤاڵڤێردی لەگەڵ بارسێلۆنا هێشتان کۆتایی نەهاتووە، بە جۆرێک کە لە مانگی فێبرایەری ساڵی 2020گرێبەستی ئەو راهێنەرە لەگەڵ بلوگرانا کۆتایی دێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close