ڤیدیۆی گۆڵەکان: بەفەرمی چێلسی گەیشتە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ

لە یاریی گەڕانەوەی پێش کۆتایی یۆرۆپالیگ و لە لەندەنی پایتەخت، چێلسی میونداری ئینتراخت فرانکفۆردی کرد و لە یاریی کە بە هەمان شێوەی یاریی رابردوو، بە گۆڵێک بەرامبەربوون و چێلسی بە لێدانەکانی یەکلا کەرەوە، گەیشتە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ.
تاکە گۆڵ چێلسی لۆفتس چیک تۆماری کرد و گۆڵەکەی ئینتراخت، لۆکا یۆڤیچ تۆماری کرد، وابریاریشە لە 29ی مایۆ، لە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ، چێلسی رووبەرووی ئارسێناڵی هاوشاری دەبێتە.
ڤیدیۆی گۆڵەکان:
ڤیدیۆی لێدانەکانی یەکلاکەرەوە: