ڤیدیۆی گۆڵەکان: ئارسێناڵ گەیشتە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ

ئارسێناڵ دوای ئەوەی لە یاریی چوونی پێ کۆتایی یۆرۆپالیگ توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ڤاڵێنسیا بباتەوە، ئەمڕۆ لە یاریی گەڕانەوە لە ئیسپانیا بووە میوانی ڤاڵێنسیا و توانی لەبەردەم هاندەرانی ئەو یانەیە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەرکەوێت و بەفەرمی گەیشت بە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ.

گۆڵەکانی ئارسێناڵ لەلایەن ئۆبامیانگ سێ گۆڵ و لاگازێتی گۆڵێک تۆمار کران، دوو گۆڵەکەی ڤاڵێنسیاش لەلایەن کیڤن گامێرۆ تۆمار کران.

 

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close