هاندەرانی بارسێلۆنا چاڤی هێرناندیێز بە تاکە چارەسەر ئەم بارودۆخەی بلوگرانا دەزانن

چاڤی هێرناندێز

بۆ دووەم وەرزە بەدوای یەک، بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ ریمۆنتادای بەسەر دا دەکرێت و ناتوانێت بگاتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و نازناوەکە بەدەست بێنێت، ئێستا هاندەرانی بارسا تەواو نیگەرانن لەم بارودۆخە و پێیان وایە، تاکە چارەسەر بۆ ئەم بارودۆخەی بلوگرانا، چاڤی هێرناندێزی ئەستێرەی پێشووی یانەکەیە.

رۆژنامەی (مارکا)ی ئیسپانی راپرسیێکی کردووە بۆ ئەوەی بزانێت، هاندەرانی بارسێلۆنا کێ بە شیاو دەزانن بۆ ئەوەی بارسێلۆنا لەم بارودۆخە رزگار بکات، چاڤی هێرناندێز لە نێوان چەندی بەربژێری وەک یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوول، تین هاگی راهێنەری ئەیاکس ئەمستەردام و کیکی ستینی راهێنەری ریال بیتیس، رۆبێتۆ مارتینێز و کۆمان، یاخود مانەوەی ئێرنێستۆ ڤالڤێردی لە بارسا، سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و لەلایەن هاندەرانی یانە کەتەلۆنیەکە بە تاکە چارەسەر دەزانرێت.

ئەم راپرسییەی مارکا لە کاتێک دایە، کە بارسێلۆنا رۆژی سێ شەممەی رابردوو لەسەر دەستی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ریمۆنتادای لە ئینگلتەرا بەسەر کرا و چاڤی هێرناندێزیش، بەفەرمی بریاری داوە کە لە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە یاریی کردن بهێنێت و دەست بەکاری راهێنەرایەتی بکات.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close