بارسێلۆنا 3 ڕاهێنەر بۆ شوێنگرتنەوەی ڤاڵڤێردی دیاری دەکات

بەهۆی ئەو شکستەی یانەی بارسێلۆنا لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر لیڤەرپوول تووشی هات، یانە کەتەلۆنییەکە بیر لە گۆڕێنی ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی لەم بارەیەوە ئاشکرای کردوە کە یانەی بارسێلۆنا بیر لەقۆناخی دوای ڤاڵڤێردی دەکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش دوای ئەو کەوتنە خوارەوە گەورەیەی بەرانبەر لیڤەرپوول یانەکە 3 ڕاهێنەری بۆ شوێنگرتنەوەی ڤاڵڤێردی دیاری کردوە، (تین هاگ) ڕاهێنەری ئەیاکسی هۆڵەندی لەسەرووی پاڵێوراوەکان هاتوە، دوای ئەوەی ئەو ڕاهێنەرە هەموو جیهانی بە پلان و شێوازی یاریکردنی سەرسام کرد، پاڵێوراوی دووەمیش (لۆران بلان)ی ڕاهێنەری پێشووتری پاریس سان جێرمانە کە پێشتر لەگەڵ پاریس نازناوی لیگ وەنی فەرنسی بردوەتەوە، ناوی سێیەمیش (کیکی سیتین)ی ڕاهێنەری ڕیال بیتیسە کە ماوەیەکی درێژە بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا بە تواناکانی ئەو ڕاهینەرە سەرسامن و پێیان وایە کە ئەو بژاردەیەکی باش دەبێت.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە تا ئەو ساتەش قسەی مێسی ئەستێرەی یەکەمی بارسێلۆنا ڕۆلی سەرەکی لە هەڵبژاردنی ڕاهێنەر دەبێت، بەڵام لەسەرەتادا دەبێت هەر خودی مێسی گڵۆپی سەوز بۆ لادانی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی هەڵبکات دواتر هەر ئەویش لەگەڵ کارگێڕی یانەکە بەشداری لە هەڵبژاردنی ڕاهێنەرێکی تازە بۆ یانەی بارسێلۆنا دەکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close