بارسێلۆنا دوو گرێبەستی گرانبەها ئەنجام دەدات

دوابەدوای ماڵئاوایی کردنی یانەی بارسێلۆنا لە چمپیۆنزلیگی ئەم وەرزەش بەهۆی شکستێکی گەورە لە یاری گەڕانەوە بەرانبەر لیڤەرپوول لە (ئەنفیڵد) ستادیۆم، یانە کەتەلۆنییەکە بڕیاری داوە لەم هاوینە دوو گرێەستی گەورەو گرانبەها ئەنجامبدات.

ڕۆژنامەی(مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە دوای شکستەکەی یاریگای ئەنفیڵد بارسێلۆنا بڕیاری داوە لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ ئەنتوان گریزمان هێرشبەری ئاتلەتیکۆ مەدرید و (ماتیاس دی لیخت)ی بەرگریکاری ئەیاکس واژۆ بکات، بە پێی ڕۆژنامەکە ئەگەر ڤاڵڤێردی بمێنێتەوە یان لە پۆستەکەی لابدرێت ئەوا گرێبەستی گریزمان بری زیاتر لە 120 ملیۆن یۆرۆی پێویست دەبێت، بەلبام یاریزانەکە باشترین بژاردەیە بۆ ئەوەی شوێنی سوارێز بگرێتەوە، لەکاتێکدا هاتنی دی لیخت کە تەمەنی 19 ساڵە زۆر بە بایەخەوە وەرگیراوە و وێرای ڕکابەری چەند یانەیەکی گەورەی دیکەی ئەوروپا، کە ئەوانیش بە ڕازی کردنی بەرگریکارە هۆڵەندیە لاوەکە خۆیان سەرقاڵ کردوە.

جێی ئاماژە پێکردنە، یانەی بارسێلۆنا جگە لە هەوڵدان بۆ تەواو کردنی ئەو دوو گرێبەستە ئەگەری زۆری هەیە چەند یاریزانێکی وەک کۆتینیۆ و ئۆمتیتی و مالکۆم بە یانەکانی ئەوروپا بفرۆشێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close