ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی داهاتوێکی ڕەشی بۆ گاریس بەیل دیاری کردوە

لەکاتێکدا کە زێنەدین زێدان، ڕاهێنەری ڕیال مەدرید گڵۆپی سەوزی بۆ (گاریس بەیل)ی هێرشبەری یانەکە هەڵکردوە، بریکاری کارەکانی یاریزان وێلزییەکە داوا دەکات چارەنووسی بەیل بە فەرمی دیاری بکرێت.

ڕۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە ناوی گاریس بەیل لە نێو پلانەکانی زێدان بۆ وەرزی داهاتوودا نییە، بۆیە داوایان لە یاریزانەکە کردوە بۆ خۆی بەدوای یانەیەکی دیکەدا بگەڕێت، هەروەها لە هەواڵەکەدا هاتوە گەر بەیل ئەو کارە ئەنجام نەدات و یانەیەک بۆ خۆی نەدۆزێتەوە، ئەوا زێدان یاریزانەکە بۆ تیپی دووەمی ریال مەدرید ڕەوانە دەکات و چانسی یاریکردنی لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەکە پێ نادات، لەو ساتەشدا بە پێی پێشبینییەکان یاریزانەکە حەز دەکات گەر لە ریال مەدرید ڕۆیشت جارێکی دیکە بۆ پرێمەرلیگ بگەڕێتەوە.

جێی ئاماژەیە گاریس بەیل لەو ساتەدا لە لایەن یانەکانی بایەرن میونشین و چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ چاودێری دەکرێت و بایەخی پێ دەدرێت، بەڵام گەورەترین کێشەی یاریزانەکە مووچە زۆرەکەی و بەهای گرێبەستەکەیەتی کە لە بری دەستبەردار بوون لە یاریزانەکە ریال مەدرید داوای دەکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close