خوان لاپۆرتا شۆڕشێک بۆ لادانی ڤاڵڤێردی و سەرۆکی یانەکە دەستپێدەکات

دوا بەدوای شکستە چاوەڕوان نەکراوەکەی بارسێلۆنا بەرانبەر یانەی لیڤەرپوول بە ئەنجامی 4-0 و ماڵئاوایی کردن لە چامپیۆنزلیگ، خوان لاپۆرتا سەرۆکی پێشووتری یانەی بارسێلۆنا کودەتای بەسەر سەرۆکی ئێستای یانە کەتەلۆنییەکە ڕاگەیاند.

لاپۆرتا کە لەسەردەمی ئەودا لەگەڵ پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر کۆمەڵێک دەستکەوتی مەزنیان بۆ یانەی بارسێلۆنا هێنابوو، ڕایگەیاند کە هەموو توانای خۆی سەرف دەکات بۆ ئەوەی لە رێگای هەڵبژاردنەکانی یانەکە بگەڕێتەوە بۆ سەرۆکایەتی یانەکە و جارێکی دیکە بارسێلۆنا بباتەوە لووتکەی یانەکانی ئەوروپا و ناسناوە ئەوروپییەکان بەدەست بهێنێتەوە، بەگوێرەی ئێزگەی (کادینا سێر) لاپۆرتا داوای لە ئەنجومەنی یانەی بارسێلۆنا کردوە کە ئەم هاوینە هەڵبژاردن بکەن و دەستەیەکی کارگێڕی تازە پێک بهێنن، هەروەها گوتوویەتی تا ئەو دەستەیە کاروباری بارسێلۆنا بەڕێوە ببات ئەوا هەرگیز ڕاهێنەرێکی شایستە بۆ یانەکە ناهێنرێت، بەپێی هەواڵەکە پلانی سەرەکی لاپۆرتا لابردنی بارتۆمیۆ و دواتریش لابردنی ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری ئێستای بارسێلۆنایە.

ئاشکرایە کە لاپۆرتا لە نێوان ساڵانی 2003-2010 سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنای کردوە و لەوساتەدا جگە لە چەندین ناسناو لەسەر ئاستی لیگای ئیسپانیا و جامی شا و سوپەر و مۆندیالی یانەکان یانەی بارسێلۆنا دوو چامپیۆنزلیگیشی لە هەردوو ساڵی 2006 و 2009 بەدەستهێنا.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close