دواجار گاریس بێل تێگەیشت کە دەبێت چی بکات

نزیک دەبینەوە لە کۆتایی وەرز و چاوەروان دەکرێت، لە وەرزی داهاتوو زینەدین زێدانی فڕەنسی و بەڕێوبەری هونەری ریال مەدریدی ئیسپانی، کۆمەڵێک گۆڕانکاری بکات، بەجۆرێک کە هەندێک لەو یاریزانانەی ئێستا مێرەنگی لە دەرەوی پلانەکانی زیزۆ دەبن و لەسەروی هەمووشیانەوە گاریس بێل، هەندێک سەرچاوەش ئەمەیان بڵاوکردووەتەوە کە زێدان ئەمەی بە بێل راگەیاندووە.

جۆناس بارنیت، بەرێوبەری کارەکانی گاریس بێل بۆ تۆری (سکای سپۆرت) قسەی کردووە و گوتویەتی: گاریس بێل دەیەوێت خاڵێک لە کاروانی وەرزشی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید دانێت و وەرزی داهاتوو لە یانەیێکی تر درێژە بەیاریی کردنی بدات، چونکە بێل دڵنیا نییە کە وەرزی داهاتوو لە پلاناکانی زێدان دەبێت یان نا.

گاریس بێل، تاوەکو هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید ماوە، لەم وەرزە نەیتوانیوە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و دوای گەڕانەوەی زێدان، سەرنجی ئەو راهێنەرە بەلای خۆیدا راکێشێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close