کریستیانۆ بۆ یارمەتیدانی وڵاتەکەی دووبارە دەگەڕێتەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری پرتوگال و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی، بەفەرمی بۆ یارمەتیدانی وڵاتەکەی لە یارییەکانی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، دەگەرێتەوە ریزەکانی هەڵبژاردەی پرتوگال.

فرناندۆ سانتۆسی راهێنەری هەڵبژاردەی پرتوگال، ئاشکرای کرد کە کریستیانۆ بۆ یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر سویسرا، دەگەڕێتەوە ریزەکانی سوور پۆشەکان و دووبارە سەرکردایەتی پرتوگالییەکان دەکاتەوە.

پرتوگال، لە یاریی داهاتووی لە چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، لە رۆژی 5 مانگی یۆلیۆی داهاتوو لە پرتوگال و لە یاریگای دراگاو، میوانداری سویسرا دەکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close