ڤیناڵدۆم نهێنی تەقینەوەی تواناکانی لەبەرانبەر بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات

دوای ئەوەی جۆرجینیۆ ڤینالدۆم، دوو گۆڵی لەیارییەکەی دوێنێ شەودا بەرانبەر یانەی بارسێلۆنا تۆمار کرد، یاریزانەکە نهێنی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کرد بۆ میدیاکان دەخاتە ڕوو.

ڤینالدۆم لەم بارەیەوە بە تۆڕی هەواڵی BT SPORT ی گوت” من پێش یارییەکە زۆر تووڕە بووم بەوەی کە ڕاهێنەر منی لەسەر کورسی یەدەگ دانابوو، بۆیە کاتێک ڕۆبێرتسۆن بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و من بواری یاریکردمن بۆ ڕەخسا، هەموو توانای خۆم سەرف کرد بۆ ئەوەی بیسەلمێنم کە شایستەی ئەو هەلەم، بۆیە توانیم هاوکاری یانەکەم بکەم و دوو گۆڵیش بۆ لیڤەرپوول تۆمار بکەم”.

دواتر گوتیشی ” ئەوەی ڕوویدا باوەڕ پێنەکراو بوو، یانەکە لە ئیسپانیا 0-3 شکستی خوارد، بەڵام ئێمە هەر باوەڕمان بەوە هەبوو کە بتوانین بگەڕێینەوە، وێرای ئەوەی زۆرینەی خەڵک ئەو متمانەیان بە ئێمە نەبوو کە بتوانین ئەو کارە بەکەین، بەڵام ئێمە کردمان و 4-0 یارییەکەمان بردەوە.

جێی ئاماژەیە ڤیناڵدۆم لە یارییەکەی دوێنێ شەودا توانی لە ماوەی 3 خولەکدا دوو گۆڵ بۆ لیڤەرپوول تۆمار بکات، کە بەهۆیەوە لیڤەرپوول توانی بە تەواوی کۆنتڕۆڵی یاریگا بکات، تا ئۆریجی گۆڵی چوارەمی بۆ لیڤەرپوول تۆمار کرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close