فەرمی: دیگۆ گۆدین بریاریی کۆتایی دا و ماڵئاوایی لە ئاتڵێتیکۆ مەدرید دەکات

دیگۆ گۆدینی کاپیتانی هەڵبژاردەی ئۆرگوای و ئاتڵێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، کەمێک لە مەوبەر بەفەرمی بریاری کۆتایی خۆی دا و چیتر بە درێسی رۆخی بلانکۆس یاریی ناکاتەوە.

ئاتڵێتیکۆ مەدرید کە مێک لە مەوپێش بەفەرمی لە ئاکاونتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، کە دیگۆ گۆدین بەفەرمی بریاری کۆتایی خۆی دا و لە کۆتایی وەرز، ریزەکانی ئەو یانەیە جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە ئینتەر میلان دەکات.

ئاتڵێتیکۆ مەدرید لە بارەگای سەرەکی خۆی لە نێو یاریگای واندا میتۆ پۆلیتانۆ، کۆنگرێیەکی رۆژنامەوانی بۆ ماڵئاوایی کردنی گۆدین رێکخست، کە سەرجەم یاریزانان، راهێنەر و سەرۆکی یانەکە ئامادەبوون، کاپیتانەکەی ئاتڵێتیکۆ گوتی: “سەرەتا، دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو کەسانە بکەم، خێزانەکەم، هاورێکانم و راهێنەر و هەموو ئەوانەی لێرەبوون، من رێز و خۆشەویستیێکی زۆرم بۆ یانەکەم هەیە، لە ماوەی رابردوو ئێمە هەموومان وەک خێزانێک بووین لە ئاتڵێتیکۆ، سوپاسی هەمووتان دەکەم، ناتوانم بۆ ساتێک ئێرە لە یاد بکەم، ئێرە گەورەترین کاری من و خۆشەویستی و رکابەری بووە.

لای خۆشییەوە ئینریکی سریزۆی، سەرۆکی ئاتڵێتیکۆ مەدرید دەربارەی رۆیشتنی گۆدین گوتی: دڵخۆشبووین ئەو کاتەی لەگەڵ گۆدین بووین، ئاتڵێتیکۆ خێزان و هەموو شتێکی گۆدین دەبێت، ئێمە زۆر سوپاسی دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە داهاتوو. ئێەمە شانازی بە تۆوە دەکەین گۆدین.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close