زێدان 3 یاریزانی گرنگ لە ریال مەدرید دوور دەخاتەوە

وا دیارە زێنەدین زێدان، ڕاهێنەری ریال مەدرید نایەوێت چیتر چاوەرێی کۆتایی هاتنی فەرمی لیگا بکات و دەیەوێت بە زووترین کات پڕۆژەکەی بۆ بنیاتنانی ڕیال مەدریدێکی بەهێز دەست پێ بکات.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە یانەی ریال مەدرید بڵاویکردوەتەوە، کە زێدان سەرەتای کارەکانی بڕیاری داوە هەر سێ یاریزان (گاریس بەیل) و (دانی سیبایۆس) و (ماڕکۆس یۆرەنتی) لە یانەکە دووربخاتەوە، زیزۆ بۆ ئەم مەبەستە بڕیاری داوە بەخۆی داوا لەو یاریزانانە بکات و قسەیان لەگەڵ بکات بۆ ئەوەی بەدوای یانەی دیکە بگەڕێن، هەروها بۆ ئەویە ڕێگا لە قسە و دەنگ و باسی هەڵەی ڕۆژنامەکان بگرن.

ڕۆژنامەکە لە درێژەی هەواڵەکەی ئاشکرای کردوە کە جگە لو سێ یاریزانە کۆمەڵێک ئەستێرەی دیکەی وەک (ئیسکۆ، ئاسنیسیۆ، فاییخۆ، ماریانۆ دیاز، ریگیلۆن و یەکێک لە نێوان کۆرتوا و ناڤاس )ئەگەری هەیە لە یانەکە بڕۆن.

ئاشکرایە کە زێدان لەم هاوینە بڕیارە گرێبەست لەگەڵ کۆمەڵێک ئەستێرەی گەورە واژۆ بکات تاوەکو بتوانێت یانەکە بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتییەکان بگەڕێنێتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close