پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەردوو یانەی لیڤەرپوول و بارسێلۆنا بڵاوکرایەوە

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەردوو یانەی لیڤەرپوول و بارسێلۆنای بۆ یارییەکەی ئەمشەو بڵاوکردوەتەوە.

بەگوێرەی پێکهاتەکە بارسێلۆنا بە پلانی 4 -4 -2 یاری دەکات و بە پێکهاتەیەکی بەهێز یارییەکە دەستپێکدەکات لەکاتێکدا لە پێکهاتەی لیڤەرپوول ئەمڕۆ فیردان شاکیری و دانیال ستۆریچ ئامادەدەبن ئەویش بەهۆی یاری نەکردنی سەلاح و فێرمینیۆ بەهۆی پێکانەوە، ڕێدز بە گوێرەی (مۆندۆ) بە پلانی 4 -3- 3 یارییەکە دەستپێدەکات.

پێکهاتەی لیڤەرپوول:

گۆڵپارێز: ئالیسۆن

بەرگریکاران: ئارنۆلد ، ڤان دایک، ماتیپ، رۆبێرتسۆن

ناوەڕاست: میلنەر، فابینیۆ، هاندرسۆن

هێرشبردن : سادیۆ مانی ، ستۆریچ، شاکیری

پێکهاتەی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتێگن

بەرگریکاران: سیمیدۆ، پیکێ ، لینگلت، ئالبا

ناوەڕاست: سێرج ڕۆبێرتۆ، سێرجی بۆسکێتس، ڕاکیتیچ، ڤیدال

هێرشبردن: مێسی ، سوارێز

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close