بەوێنە .. چێڕۆکی نەخۆشییەکەی مێسی و پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆنا

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئارجەنتین و یانەی بارسێلۆنا، کە ئێستا هەموو جیهانی بە ئاستی سەرسوڕهێنەر و گۆڵە نایابەکانی سەرسام کردوە، ڕەنگە گەر بارسێلۆنا لە باوەشی نەگرتبا و چارەسەرەی نەخۆشییەکەی لە ئەستۆ نەگرتبا ئەوا هیچ دوور نەبوو لە بری مێسی، لاوێکی کەمئەندام یان مرۆڤێکی نا تەندروستمان لە بری باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهان دەبینی !.

 

دەرکەوتنی نەخۆشییەکەی مێسی و گرانی تێچوونی چارەسەرکردنی

مێسی لە تەمەنی منداڵیەوە بەهرەکانی سەرنجی هەمووانی ڕاکێشابوو بۆیە باوکی ئەوی بردە قوتابخانەی یانەیەکی شاری ڕۆزاریۆی ئارجەنیتنی کەهەر بەخۆشی ڕاهێنەرەی تیپەکە بوو، لەوێ کاتێک مێسی تەمەنی دەبێتە 11 ساڵ ئاشکرا دەبێت کە مێسی نەخۆشی لاوازی گەشەکردنی هەیە، هەروەها پزیشکان ئەوسا ڕایانگەیاند کە مێسی هۆڕمۆناتی گەشەکردنی پێویستە و چارەسەری ئەوەش زۆر گرانبەهایە و ئەوکات پێویست بوو زیاتر لە 1000 دۆلاری مانگانە بۆ چارەسەری مێسی سەرف بکرێت.

ڕیڤەرپلەیت ڕازی نەبوو چارەسەری میسی بکات:

لەو ساتە یانەی ڕیڤەر پلەیتی ئارجەنیتنی کە یانەیەکی گەورەی ئارجەنیتنە پێش زانینی نەخۆشییەکەی مێسی هەوڵیان دا مێسی بۆ تیپی تازەپێشگەیشتوانی یانەکەیان بگوازنەوە، بەڵام کاتێک کە زانیان لیۆ نەخۆشە و تێچوونی مانگانەی زیاتر لە هەزار دۆلارە، یانەکە ڕەتیکردەوە گرێبەست بکات و چارەسەری مێسی بکات بە بیانووی ئەوەی تێچوونی زۆرە !.

دوای ماوەیەک هەواڵی ئەو منداڵە بەهرەمەندە و توانا سەرسوڕهێنەرەکانی گەیشتە یانەی بارسێلۆنا و بۆیە بەڕێوەبەری یانەی بارسێلۆنا مێسی و باوکیان بانگهێشتی ئیسپانیا کرد و لەوێ چاویان بە مێسی کەوت و بە بەهرەکانی ئەو منداڵە سەرسام بوون، بۆیە بێ دواکەوتن بارسێلۆنا ڕازی بوو کە هەموو خەرجییەکانی نەخۆشییەکەی مێسی بگرێتە ئەستۆ و دواتریش گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

بارسێلۆنا دەبێتە ماڵی مێسی و خانەوادەکەی :

لە کۆتاییدا لێرە چیڕۆکی مەینەتییەکانی مێسی و خانەوادەکەی کۆتایی پێ دێت و لاپەڕەیەکی تازە بۆ ئەستێرە ئارجەنتینییەکە کرایەوە دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا ڕازی بوو کە مێسی خانەوادەکەی خۆشی بهێنێت و لێرە ئیسپانیا بژین و ئەویش بەڵێنی پێ درا کە بە زووترین کات لە تیپی یەکەمی بارسێلۆنا یاری بکات، لێرەدا تا ئێستاش مێسی بووەتە ئەستێرەی یەکەمی تۆپی پێی هەموو جیهان و بووەتە سەرچاوەی سەرەکی و هۆکاری یەکەمی دەستکەوتەکانی یانەی بارسێلۆنا کە لەگەڵ مێسی و هاوڕێیانی توانی ئەوە بکات کە بەدرێژایی دامەزراندنی یانە کەتەلۆنییەکە پێشتر ئەنجام نەدرابوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close