کلۆپ ئەمشەو چەکێکی نهێنی بەرانبەر بارسێلۆنا بەکار دەهێنێت

بەهۆی بێبەشبوونی لە تواناکانی محەمەد سەلاح و فێرمینیۆ و کایتا لە یارییەکەی ئەمشەو بەرانبەر بارسێلۆنا، بڕیارە ئەمڕۆ یۆرگین کلۆپ ڕاهینەری لیڤەرپوول چەکێکی تازە بۆ یەکەمین جار بەرانبەر یانە کەتەلۆنییەکە تاقی بکاتەوە.

لەم بارەیەوە، کلۆپ بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندوە، کە(ڕیان بڕۆستەر) هێرشبەری لاوی یانەی لیڤەرپوول کە گۆڵکاری مۆندیالی تازەپێگەیشتوانی ساڵی 2017 بوو، ئەمڕۆ چانسی یاریکردنی دەبێت بەهۆی یارینەکردنی سەلاح و فێرمینیۆ و کایتا، کلۆپ دەڵێت بڕۆستەر لە ئامادەباشیدایە و ئەو یاریزانێکی بەتوانایە و بەدڵنیاییەوە چانسی بەشداربوونی هەیە، ئەو ئێستا لە بارودۆخێکی زۆر باش دایە، منیش پێم باشە کاتێک ئێمە لەو بارودۆخە سەختەداین چانسێکی پێ بدەم تا لە تیپی یەکەمی لیڤەرپوول یاری بکات”.

ئاشکرایە کە بڕۆستەر تەمەنی 18 ساڵە و لە ئێستادا لە تیپی دووەمی لیڤەرپوول یاری دەکات و لە دوای گەڕانەوەی لە پێکانیش لە دوایین دوو یاریدا گۆڵێک و دوو ئاسسیتی هەبوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close