بارسێلۆنا هەواڵێکی خۆشی لەسەر عوسمان دیمبڵی ڕاگەیاند

دوای ئەوەی عوسمان دیمبڵی لە یاری بەرانبەر سیلتافیگۆ تووشی پێکان هات و باس لەوە کرا کە بۆ ماوەیەکی درێژ دوور دەکەوێتەوە، ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی هەواڵێکی خۆشی سەبارەت بەو یاریزانە بڵاوکردوەتەوە.

ڕۆژنامەی(مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە کە پێکانەکەی عوسمان دیمبلی کە هەڵزڕانی ماسوولکەکانە بەم شێوەیە مەترسیدار نییە و یاریزانەکە دەتوانێت لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات، گەر یانەی بارسێلۆنا بگاتە یاری کۆتایی خولەکە، بەمەش بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە و حاڵەتەدا بارسا هێزێکی گەورەی بۆ دەگەڕێتەوە.

ئاشکرایە کە بارسێلۆنا لە یاری چوون لەسەر یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی 3-0 یارییەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ هێنا، بەمەش لە یاری گەڕانەوە ئەرکی ئاسانتر دەبێت و لەسەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی خولەکە زۆر نزیک دەبێتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close