چارەنووسی بەشداری کردنی محەمەد سەلاح بەرانبەر بارسێلۆنا دیاری دەکرێت

دوای ئەوەی محەمەد سەلاح، ئەستێرەی میسری یانەی لیڤەرپوول لە یاری بەرانبەر نیوکاسڵ دووچاری پێکانێکی سەخت هاتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ چەند پشکنینێکی پزیشکی و چەند تاقیکردنەوەیەکی بۆ بکرێت تا بابەتی بەشداریکردنی لەیاری بارسێلۆنا یەکلایی ببێتەوە.

لەم باریەوە هەواڵی ماڵپەڕی (یەڵا کووڕە)ی میسری سەبارەت بەوەی کە سەلاح ناتوانێت بەرانبەر بەشداری بکات هەودارانی ڕێدزی شۆک کرد، بە تایبەتی دوای ئەوەی هەواڵەکە لە چەند شوێنێکی دیکە بڵاوکرایەوە، بە پێی تازەترین هەواڵی نێو یانەکەش بڕیارە تاقمی پزیشکانی یانەکە هەندێک پشکنینی تازە بۆ سەلاح ئەنجام بدەن تا لە ڕووی جەستەیی و سەلامەتی مێشکی لێی دڵنیا ببنەوە بەر لەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر بدەن، لەبەر ئەم هۆکارەشە ت ئێستا یانە ئینگلیزییەکە بڕیارەکەی یەکلایی نەکردوەتەوە، ئەویش لەبەر ئەوەی پێکانەکەی لە سەری بووە و تووشی سووکە لەقینێکی مێشک بووە، بەمەش بابەتی بەشداری کردنی لە یارییەکەی سبەی بارسێلۆنا لە ڕووی پزیشکییەوە ئاسان نابێت، لەبەر ئەوەی لەم جۆرە پێکانانە بە پێی قسەی پزیشکان لە نێوان هەفتەیەک بۆ دوو هەفتە پشووی دەوێت.

لەلایەکی دیکەوە (محەمەد ئەبو ترێکە) شیکەرەوەی بین سپۆرتس و هاوڕێی نزیکی سەلاح لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندوە کە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەلاح کردوە و ئەو زۆر باشە و هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام بەشداری کردنی لە دەست تاقمی پزیشکان دەمێنێتەوە.

ئاشکرایە کە لیڤەرپوول جگە لە سەلاح کە ئەگەری هەیە یاری نەکات لە توانای فێرمینیۆ و نابی کایتاش بەهۆی پێکان بێبەش دەبێت، بەمەش بەیاری نەکردنی دوو هێرشبەری سەرەکی یانەکە چانسی ڕیمۆنتادای سوورپۆشەکان بەرانبەر بارسێلۆنا زۆر کەم دەبێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close