دوو هۆکار پۆگبا بە زووترین کات بە ڕیال مەدرید دەگەیەنێت

لە ئێستادا (پۆل پۆگبا)ی ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتد لە هەموو کاتێک زیاتر لە یانەی ڕیال مەدرید نزیکتر بووەتەوە، ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی نزیک لە یانەی شاهانەش پێی وایە دوو هۆکار دروست بوە کە ڕۆیشتنی یاریزانە فەرنسییەکە بۆ مەدرید خێرا تر دەکات.

ڕۆژنامەی as بڵاویکردوەتەوە کە هۆکاری یەکەمی دوورکەوتنەوەی پۆگبا لە شەیتانە سوورەکان یەکسانبوونەکەی دوێنێ بوو، کە بەرانبەر هادەرسفیلدی دابەزیو بۆ ڕیزی پلە یەکەکان بوو، ئەو یەکسانبوونە مانچێستەری لە بڕینی بلیتێکی چامپیۆنزلیگ بێبەشکرد، جگە لەوەش بەهۆی ئەوەی کە یانەکە بۆ چامپیۆنزلیگ سەرنەکەوتوە بری 25% گرێبەستەکانیان بۆ وەرزی داهاتوو لێ کەمدەکرێتەوە، ئەوەش گورزێکی دیکەیە بە پۆگبا و هاوڕێیانی دەکەوێت و لە بڕگەی گرێبەستی سەرجەم یاریزانانیش هەیەو ئەوەش دەبێتە هۆکاری دووەم کە ڕۆیشتنی پۆگبا لە ئۆڵد ترافۆرد خێراتر بکات.

لە لایەکی دیکەوە دوور لەو هەواڵەی as، میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردوە کە زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری مێرەنگی بە شێوەیەکی ئاشکرا مینو ڕایۆلای بریکاری کارەکانی پۆگبای ئاگادار کردوەتەوە کە ئەگەر پۆگبا دێت پێویستە بە زووترین کات خۆی یەکلایی بکاتەوە تا ئەم هاوینە لە سەرەتای خۆئامادەکارییەکان بەشداری بکات.

ئاشکرایە کە ریال مەدرید دوێنێ لە یارییەکەی لیگای ئیسپانیادا بە ئەنجامی 3-2 لە یانەی ڤیاڕیالی بردەوە و ئێستاش یانەکە سێیەمی ڕیزبەندی لیگای گرتوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close