بایرن میونشن دوای ئاریان رۆبن بریاری کۆتایی لە بارەی ریبێری دا

دوای ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر بایرن میونشن بەفەرمی بڵاویکردەوە کە ئەمە دوا وەرزی ئاریان رۆبن دەبێت لەگەڵ باڤارییەکان، ئەمرۆ بەفەرمی ئەو یانەی بڵاویکردەوە کە لە کۆتایی وەرز و هاوشانی رۆبن، فرانک ریبێری ماڵئاوایی لە یانەکە دەکات.

بایرن میونشن، لە بەیاننامەیێکی فەرمی بڵاویکردوە، کە فرانک ریبێری لە کۆتایی وەرز ریزەکانی بایرن میونشن جێدەهێڵێت و چیتر لەگەڵ یانەکە بەردەم نابێت، ئەمەش دوای ئەوەی کە ماوەی چەندین ساڵ لەگەڵ ئەو یانەی ئەڵمانییە بەردەوام بوو.

بایرن میونشن هەر لە بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەداوە، کە لە کۆتایی وەرزە و دوای ماڵئاوایی کردنی ئەو دوو ئەستێرەیە، یارییەک بۆ رێزڵێنان لە فرانک ریبێری و ئاریان رۆبن رێکدەخرێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close