یانەی لیڤەرپوول هەواڵێکی ناخۆشی بە هاندەرانی ڕاگەیاند

بەر لە چەند ڕۆژێک لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگدا، یانەی لیڤەرپوول بە هەواڵێکی ناخۆش هەوادارانی یانەکەی تووشی شۆک کرد.

لەم بارەیەوە یانەی ڕێدز لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند کە ڕۆبێرتۆ فێرمینیۆ ناتوانێت بەرانبەر یانەی بارسێلۆنا لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات، بەمەش یانەکە لە هەوڵی دروستکردنی ڕیمنتۆنتادا بەرانبەر بارسا بە لەدەستدانی فێرمینیۆ و نابی کایتا و پێکانەکەی دوێنێی سەلاح تووشی بێ ئومێدییەکی گەورە دەبێت.

هەر دوێنێش سەبارەت بە فێرمینیۆ بەر لەڕاگەیاندنی یانەی لیڤەرپوول ، یۆرگین کلۆپ ڕاهێنەری لیڤەرپوول دوای یارییەکەی نیوکاسڵ بە رۆژنامەنووسانی گوت” کە زۆر سەختە فێرمینیۆ بتوانێت لە یاری بارسێلۆنا لە یاریگای ئەنفیلد ئامادەبێت، گومانی زۆرم هەیە یاریزانە بەڕازیلییەکە بتوانێت بەشدار بێت”.

ئاشکرایە کە لیڤەرپوول لە یاری چوون بەرانبەر بارسێلۆنا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام شکستی خوارد، بەمەش بۆ یاری گەڕانەوە ئەرکی زۆر قورس دەبێت و پێویستی بە چوار گۆڵی خاوێنە بۆ ئەوەی بۆ یاری کۆتایی سەرکەوتن زامن بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close