ڤیدیۆی گۆڵەکان: بۆرووسیا دۆرتمۆند بە دوو گۆڵ لەگەڵ ڤێردەبرێمن بەرامبەر بوو

لە گەری ٣٢بۆندزلیگای ئەڵمانی، بۆرووسیا دۆرتمۆند بە ئومێدی بەدەست هێنانی سێ خاڵی یاریی و رکابەری کردن لەگەڵ بایرن میونشن لەسەر نازناوی ئەم وەرزە، بووە میوانی ڤێردەبرێمن و لە یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بوو.

گۆڵەکانی بۆرووسیا لە لایەن کریستیان پۆلیسیچ و پاکۆ ئەلکاسێر تۆمار کران، دوو گۆڵەکەی برێمنیش لە لایەن کیڤن مۆهوالد و پیزارۆ تۆمار کران.

بەم ئەنجامە، بۆرووسیا دۆرتمۆند بە ٧٠خاڵ و بە جیاوازی ٤ خاڵ کەوتەوە دوای بایرن میونشنی یەکەم، ڤێردەبرێمنیش لە پلەی نۆیەم دێت بە ٤٧خاڵ.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close