ڤیدیۆ: یاریزانێکی بۆرنمۆس رکابەری لیۆ مێسی دەکات!

دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ، بۆرنمۆس لە گەڕی ٣٧ی پرێمەرلیگی ئینگلیزی و لەبەردەم هاندەرانی، میوانداری تۆتێنهامی کرد و توانی دوو خولەک پێش تەواو بوونی یارییکە، لە رێگای ناسان ئاکی گۆڵی بردنەوە تۆمار بکات و سێ خاڵی گرینگی بەدەست هێنا، بەڵام ئەوەی گرینگ بوو لەم یارییە، رایان فرێزەر بوو کە توانی گۆڵەکە دروست بکات و ببێتە یەکەم یاریزان لەم وەرزە لەسەر ئاستی هەر پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا، زۆرترین گۆڵ درووست بکات و پێش لیۆ مێسی کەوتەوە.

پێگەی (ئۆپتا)بۆ ئامارەکانی تۆپی پێ، دوای گۆڵەکەی بۆرنمۆس ئامارێکی بڵاوکردەوە، کە فرێزەر بە 14ئاسیست بووە یەکەم یاریزان لەسەر ئاستی هەر پێنج خولەکەی ئەوروپا، توانیویەتی زۆرترین گۆڵ بۆ هاورێکانی درووست بکات.

جگەلەوە تۆری(سکواکا)بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، کە فرێزەر توانی بە 14ئەسیست پێش لیۆ مێسی و ئیدین هازارد بکەوێت، کە ئێستا ئەو دوو ئەستێرەیە خاوەنی 13ئەسیستن.

ڤیدیۆی گۆڵەکەی بۆرنمۆس و دروستکردنی لەلایەن فرێزەر:

وێنەری رایان فرێزەر:

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close