ڤیدیۆی گۆڵەکان: ئاتڵێتیکۆ مەدرید لەسەر دەستی ئیسپانیۆل بە سێ گۆڵ شکستی خوارد

لە گەڕی ٣٦لالیگای ئیسپانی، ئیسپانیۆل لە بەردەم هاندەرانی میوانداری ئاتڵێیکۆ مەدریدی کرد و لە یارییەکە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوت.

گۆڵەکانی ئیسپانیۆل لە لایەن بۆرخا لیگلێسا دوو گۆڵ و دیگۆ گۆدینی بەگریکاری ئاتڵێتیکۆ بە هەڵە، تۆمار کران، دوای ئەم یارییەش ئاتڵێتیکۆ سێ خاڵی گرینگی لەدەست دا، کە ئامانجی سیمیۆنی بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەکە بوو هەرچەندە نازناوەکەیان لەدەست داوە.

بەم ئەنجامە، ئاتڵێتیکۆ بە ٧٤خاڵ لە پلەی دووەم مایەوە و جیاوازی ٩خاڵ لەگەڵ ریال مەدریدی سێیەم ، بەڵام ریال مەدرید یاریێکی کەمتر ئەنجام داوە، ئیسپانیۆلیش دوای ئەم سەرکەوتنە بە ٤٥خاڵ پلەی دەیەمی گرتووە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close