دیل بۆسکی نهێنیێکی نێوان خۆی و مێسی ئاشکرا دەکات

ڤیسێنت دیل بۆسکی ئیسپانی و راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، نهێنیێکی چەندین ساڵ پێش ئێستای نێوان خۆی و مێسی ئاشکرا دەکات، جگەلەوە دیل بۆسکی ئاماژە بەوەدەدات کە هەوڵی زۆری داوە بەڵام نەیتوانیوە مێسی رازی بکات.

دیل بۆسکی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ وێستەگەی CTئارجێنتینایی گوتی: “ئەو کاتەی کە مێسی لاو بوو و لە بارسێلۆنا یاریی دەکرد، لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانی زۆر هەوڵماندا کە وا لە مێسی بکەین یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکات، بەڵام لیۆ رەتی کردەوە کە یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکات، هۆکارەکەشی خۆشەویستی زۆری مێسی بوو بۆ هەڵبژاردەی ئارجێنتینا، ئەو بە تەواوی گرێدراوبوو بە هەڵبژارەی وڵاتەکەی”.

دیل بۆسکی، کە توانی ساڵی 2010 بۆ یەکەم جار جامی جیهانی بۆ هەڵبژاردەی ماتادۆر بەدەست بێنێت دەڵێت:” مێسی مێسیە، ئەو تەنیا یاریزانێکە و کەسی تریش وەک ئەو نییە، جگەلەوە مێسی پێویستی بە جامی جیهانی نییە، مێسی یاریزانێکی گەوەیە”.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close