مانچێستەر یۆنایتد دوو ئەستێرەی گرنگ بەهۆی پێکان لەدەست دەدات

بەر لە دوو گەڕ لە تەواوبوونی پرێمەرلیگ ئەم وەرزە، یانەی مانچێستەر یۆنایتد گورزێکی گەورەی بەرکەوتوە و دوو ئەستێرەی هێڵی هێرشبردنی یانەکەی تووشی پێکان هاتوون.

ڕۆژنامەی (سەن) بڵاویکردوەتەوە کە دوای ئەوەی لە یاری بەرانبەر چێلسی هەردوو یاریزان ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ و ماڕکۆس راشفۆرد تووشی پێکان هاتن، ئەگەری زۆری هەیە نەتوانن لە هەردوو یاری داهاتووی یانەکەیان لە بەشداری بکەن، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە لۆکاکۆ پێکانەکەی لە بەستەرەکانی چۆکیەتی و ڕاشفۆردیش شانی ئازارێکی زۆری پێگەیشتوە و پێویستی بە پشوو و چارەسەر هەیە.

ئاشکرایە کە مانچێستەر یۆنایتد بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییە، هیواکانی لە بەدەستهێنانی بلیتێکی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو لاواز بووە، هەروەها ئەم دوو پێکانەش لە دوایین دوو یاری یانەکەدا کاریگەری نەرێنی بەسەر بارودۆخی یانەکە دەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close