ئەفسانەیەکی لیڤەرپوول بەراوردکردنی سەلاح بە مێسی بەزوڵم وەسف دەکات

لە بەراوردکردنێکی نێوان مێسی ئەفسانەی بارسێلۆنا و محەمەد سەلاحی ئەستێرەی ڕێدز لیڤەرپوول، لویس گارسیا ئەفسانەی لیڤەرپوول پشتی یاریزانە میسرییەکەی یانکەی بەردەدات و پشتگیری تەواوی مێسی دەکات.

گارسیا لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزیدا، دەڵێت سەلاح یاریزانێکی زۆر نایابە و شایستەی ئەوەی لە باشترین یانەی وەک ریال مەدرید و بارسێلۆنا یاری بکات، بەڵام پێم وایە ستەمە گەر لەگەڵ مێسی بەراورد بکرێت، ئەوە زێدە رۆیی تێدایە، من پێم وایە تەنها کریستیانۆ و مێسی دەکرێ بەراورد بکرێن، بەڵام سەلاح لەدوای ئەوانەوە دێت، ئەو لەگەڵ هازارد و رەحیم ستێرلینگ دەکرێ بەراورد بکرێت”.

گارسیا لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت سەلاح بەهرەی گەورەی هەیە و خێراییەکەی سەرنج ڕاکێشە و پێم وایە لیڤەرپوول زۆر قورسە بتوانێت ئەو لە ئینفیلد بهێڵیتەوە، لە بەرئەوەی لە میرکاتۆی ئەو هاوینە یانە گەورەکان بەدوای یاریزانی لەو شێوەیە دەگەڕێن، ئەو بچێتە هەر یانەیەکی دیکەی گەورەش پێم وایە هەر وەک ئەستێرەیەک دەردەکەوێت و شوێنی دیار دەبێت، بەڵام گەر لە لیڤەرپوول بمێنێتەوە، ئەوا یانەکەمان نازناوی زیاتر بەدەست دەهێنێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close