کارەساتەکەی مباپێ لەبەرژەوەندی مێسی کۆتایی دێت

دوای ئەوەی کیلیان مباپێ لە یاری کۆتایی جامی فەرەنسا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، گۆڵکارە فەرەنسییەکە چاوەڕێی سزایەکی قورس دەکات، بەمەش لە کێبڕکێی پێڵاوی ئاڵتوونی هیواکانی لاواز دەبێت.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە تاکە ڕکابەری مێسی لەسەر خەلاتی باشترین گۆڵکاری ئەوروپا (کیلیان مباپی)یە بەڵام کارتە سوورەکەی یاریزانە لاوە فەرنسییەکە کە 30 گۆڵی لە لیگ وەنی فەرنسی هەیە، ئەگەری هەیە تووشی سزای ڕاگرتنی بۆ 3 یاری بکاتەوە، بەمەش مباپێ دەتوانێت تەنها لە 2 یاری لەکۆی 5 یاریدا لەگەڵ پاریس سان جێرمان ئامادەبێت، لە کاتیکدا مێسی 34 گۆڵی تۆمار کردوە و 3 یاری لەگەڵ بارسێلۆنا ماوە، بەمەش چانسی یاریزانە ئارجەنتینییەکە زۆر زیاتر دەبێت، بۆ ئەوەی بۆ سێیەمین وەرز لەسەر یەکەوە پێڵاوی ئاڵتوونی باشترین گۆڵکاری خولەکانی ئەوروپا بەدەست بهێنێت.

ئاشکرایە کە مباپێ لە یاری کۆتایی جامی فەرنسا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و یانەکەشی بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە جامەکەی لە کیسدا و یانەی ڕەین پاڵەوانێتیەکەی دەستبەرکرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close