هەڵبژاردەی عێراق ڕووبەڕووی هەڵبژاردەیەکی ئەوروپی بەهێز دەبێتەوە

بەمەبەستی خۆئامادەکارییەکان بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022 ی قەتەر، هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بڕیارە لە دەستپێکی خۆئامادەکارییەکان ڕووبەڕووی هەڵبژاردەیەکی ئەوروپی بەهێز ببێتەوە.

لەم بارەیەوە، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاشکرای کردوە کە هەڵبژاردەی سڕبیا داوای دوو یاری دۆستانەی بەرانبەر هەڵبژاردەی عێراق لە بەسرە کردوە، بەلام کاتانیچ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بڕیاری داوە تەنها یەک یاری دۆستانە لەبەسرە بەرانبەر سڕبیا ئەنجام بدات و دواتریش دوو یاری دۆستانە بەرانبەر هەردوو هەڵبژاردەی تونس و لیبیا ئەنجام بدات.

ئاشکرایە کە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراقی دوای پاڵەوانێتی ئاسیا کە قەتەر پلەی یەکەمی تێدا بەدەستهێنا، جارێکی دیکە متمانەی بە کاتانیچ تازە کردوەتەوە بۆ ئەوەی تیپێکی تۆکمە دروست بکات و عێراق بۆ مۆندیال سەربخات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close