ڤیدیۆی گۆڵەکە: مانچستەر ستی بە گۆڵێک سەرکەوت بەسەر بێرنلی و لە یەکەمی ریزبەندی مایەوە

لە گەڕی 36پرێمەرلیگی ئینگلیزی و دوو گەڕی پێش تەواو بوونی خولەکە، مانچستەر ستی لە ستادیۆمی تروف مۆر بووە میوانی بێرنلی بە ئومێدی بەدەست هێنانی سێ خاڵ یارییەکە، بۆ ئەوە لە یەکەمی ریزبەندی بمێنێتەوە و بتوانێت نازناوی ئەم وەرزە یەکلا بکاتەوە.

بە درێژایی نیوەی یەکەمی یارییەکە، هیچ لە یانەکان نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکە و ئەو نیوەیە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، لە نیوەی دووەم کورانی گواردیۆلا هەموو هەوڵێکیان خستە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانن گۆڵ تۆمار بکە و لە خولەکی 63یارییەکە، کۆن ئەگوێرۆ توانی گۆڵی یەکەم و سەرکەوت تۆمار بکات.

ئەنجامی یارییەکەش بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی مان ستی کۆتایی هات و ئەو یانەی لە یەکەمی پرێمەرلیگ مایەوە، بە 92خاڵ و بە جیاوازی دوو خاڵ پێش لیڤەرپوولی دووەم و رکابەری دێت، بێرنلیش لە پلەی پازدەیەم دێت بە 40خاڵ مانەوەی لە پرێمەرلیگ مسۆگەر کردووە.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close