نێیمار لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان بە ڕووی چەند یاریزانێک دەتەقێتەوە

دوای ئەوەی پاریس سان جێرمان لە یاری کۆتایی جامی فەرەنسا شکستی خوارد، نێیمار جۆنیۆر بە تەواوی جڵەوی خۆی لەدەست دەدات و تەنها بە هێرشکردنە سەر هاندەرێک ناوەستێت بەڵکو لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانانیش هەرا دەنێتەوە.

تۆڕی هەواڵی “ESPN” بڵاویکردوەتەوە کە نێیمار دوای یارییەکە لە ژوور خۆگۆڕینی یاریزانەکان بەڕووی چەند یاریزانێکی لاوی یانەکە تەقیەوەتەوە و پێی گوتوون ” پێویستە ئێمە زیاتر بە ئازایانە و پیاوانە یاری بکەین، هەروەها پێویست زیاتر یەکتر گر بین، هەندێک یاریزانی لاومان هەیە، گوێ لەکەس ڕاناگرن و لە بەرانبەریشدا زۆر قسە دەکەن، پێوستە ئەوان زیاتر گوێڕایەڵی گەورەکان بن، هەروەها پێویستە ڕێزمان بگرن، لەبەر ئەوەی بەو شێوەیەی ئێستا ناتوانین هەرگیز پاڵەوانێتیە گەورەکان بەدەست بهێنین”.

ئاشکرایە کە نێیمار لە یارییەکەی دوێنێ شەو لەگەڵ یانەکەی توانی گۆلیک بکات و یانەکەی 2-0 پێشکەوتبوو، دواتر یانەی ڕەین گەڕایەوە و دوو گۆڵی تۆمار کردو ئینجا لە لێدانە سزا یەکلاکەرەوەکانیش جامەکەی لە پاریس بردەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close