ڤیدیۆی گۆڵەکان: رۆما بە سێ گۆڵ سەرکەوت بەسەر کالیاری و بە شێوەیێکی کاتی پێش ئەیسی میلان کەوت

لە گەری ٣٤سێریا ئەی ئیتاڵی، لە یاریگای ئۆلۆمپیکۆ رۆما میوانداری کالیاری کرد و توانی بە سێ گۆڵ سەرکەوێت.

گۆڵەکانی رۆما لە لایەن فدریکۆ فازیۆ، خافێر پاستۆری و ئەلیکسەندەر کۆلارۆڤ تۆمار کران. بەم ئەنجامە رۆما لە پلەی چوارەم دێت بە ٥٨خاڵ و پێش ئەیسی میلان کەوت بە جیاوازی دوو خاڵ، بەڵام میلان یارییێکی کەمتر ئەنجام داوە، لەلایێکی ترەوە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئینتەر میلان کەمکردەوە بۆ سێ خاڵ، بەڵام بە هەمان شێوەی میلان، ئینتەر یارییێکی کەمتری ئەنجام داوە.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close