ڤیدیۆی گۆڵەکە: ئاتڵێتیکۆ مەدرید بە گۆڵێک بەسەر ڤایۆدۆلید سەرکەوت و پاڵەوان بوونی بارسێلۆنای دواخست

لە گەڕی ٣٥ی لالیگای ئیسپانی، لە یاریگای وانداا میتۆ پۆلیتانۆ ئاتڵێتیکۆ مەدرید میوانداری ڤایۆدۆلید کرد و لە یارییەکە بە گۆڵێک سەرکەوت.

تاکە گۆڵی ئاتڵێتیکۆ بە هەڵە، خواکین  فێراناندێزی یاریزانی ڤایۆدۆلید لە خۆیانی کردەوە، بەم ئەنجامە ئاتڵێتیکۆ مەدرید هەر پلەی دووەم مایەوە بە ٧٤خاڵ و پلەی دووەمی قایمتر کرد، ماوەی چەند کاتژمێریکیش بوون بە پاڵەوانی بارسای دواخست، چونکە ئەگەر بارسێلۆنا ئەمشەو سەرکەوێت، بەفەرمی دەبێتە پاڵەوانی لالیگا.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close