ڤیدیۆی گۆڵەکان: شاڵکێ بە چوار گۆڵ سەرکەوت بەسەر بۆرووسیا دۆرتمۆند

لە گەری ٣١ بۆندزلیگای ئەڵمانی، بۆرووسیا دۆرتمۆند میوانداری شاڵکێی کرد و لە نێوا یاریگای خۆی بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بەو یانەی دۆرا.

گۆڵەکانی شاڵکێ لە لایەن دانیێل دوو گۆڵ، سانێ و ئیم بۆلی تۆمار کران، هەردوو گۆڵەکەی دۆرتمۆندیش لەلایەن گۆتزێ و ڤیتسێل تۆمار کران.

بەم ئەنجامە، دۆرتمۆند سێ خاڵی گرینگ لەدەست دا و بە جیاوازی خاڵک لەدوای بایرن میونشن مایەوە، بەڵام بایرن یاریێکی کەمتر ئەنجام داوە و لە ئەگەری سەرکەوتنی بایرن جیاوازیان دەبێتە چوار خاڵ، شاڵکێش لە پلەی پازدەیەم دێت بە ٣٠خاڵ و بە جیاوازیێکی باش خۆی لە ناوچەی دابەزین دوور خستەوە.

 

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close