هەوادارانی لیڤەرپوول بەر لە یاری بارسێلۆنا هەواڵێکی ناخۆشیان پێگەیشت

دوای ئەوەی یانەی لیڤەرپوول بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی هادەرسفیڵدی بردەوە، ڕاهێنەری یانەکە هەواڵێکی ناخۆشی لەسەر ئەستێرەیەکی تیپەکەی بە هەودارانی یانەکە ڕاگەیاند.

لەم بارەیەوە یۆرگین کلۆپ ڕاهێنەری ڕێدز دوای یارییەکە سەبارەت بە ڕۆبێرتۆ فێرمینیۆ
گوتی ئەو بارودخۆی زۆر باشە نییە و پێشبینی دەکەم کە نەتوانێت بەرانبەر بارسێلۆنا ئامادەبێت، هەروەها گوتیشی ئەو هەندێک ژان لە ماسوولکەکانی هەیە و یەکەیەکی مەشقی سووکی ئەنجامدا بەڵام ئەوە نابێتە پێوەر چاودێری بارودۆخی دەکەین بەهیوای ئەوەی هەموو شتێک ئەرێنی و باش بێت، دواتر سەبارەت بە خراپی پەیوەندی لەگەڵ محەمەد سەلاح گوتی ” ئەوە هەمووی قسەی سۆسیال میدیایە کە تەنها 3% هەواڵەکانی ڕاستن، هیچ شتێکی وا ڕووی نەداوە، ئەوەی سەلاح دەیکات باوەڕپێنەکراوە، لە لای من زۆر گرنگ بوو بۆ دووەمین وەرز لە پرێمەرلیگ پارێزگاری لە ئاستی خۆی کرد.

ئاشکرایە کە لیڤەرپوول ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاری چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای کامب نو بەرانبەر یانەی بارسێلۆنا یاری دەکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close