هازارد بەرزترین مووچە لە مێژووی ڕیال مەدرید وەردەگرێت

چاوەرێ دەکرێ بەم زووانە ئیدین هازارد بە فەرمی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات، ڕۆژنامەیەکی ئیسپانیش ئاشکرای کردوە کە لەگەڵ یەیوەندی کردنی بە مێرەنگی هازارد بەرزترین مووچەی لە یانەکە وەردەگرێت.

ڕۆژنامەی ASی نزیک لە یانەی ریال مەدرید بڵاویکردوەتەوە کە چێلسی لەسەر نرخی گرێبەستی هازارد ڕازی بووە و بڕیارە ئەم هاوینە یاریزانەکە بە 100 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی شاهانە بکات، لەم بارەیەوە ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە هازارد مووچی هەفتانەی لە ڕیال مەدرید بری 26 ملیۆن دۆلاری ساڵانە وەردەگرێت واتە ڕۆژانە 70 هەزار دۆلار وەردەگرێت، ئەو بڕە مووچەیەش بەرزترین مێرەنگی دەبێت لەبەر ئەوەی ئێستا بەیل 16 ملیۆن ی سالانە وەردەگرێت و ڕامۆسیش 12 ملیۆن و پێشتریش ڕۆناڵدۆ 24 ملیۆن دۆلاری وەردەگرت.

جێی ئاماژەپێکردنە، بڕیارە لەگەڵ دەستپێکی میرکاتۆی ئەم هاوینەدا ریال مەدرید کۆمەڵێک گرێبەستی گەورە ئەنجامبدات و هازاردیش لە سەرووی لیستی ئەو یاریزانانەیە کە زێدان لە مێرەنگی داوای کردوون.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close