زانیاری گرنگ لەسەر گفتوگۆی فەرمی ریال مەدرید و بریکاری پۆگبا ئاشکراکرا

دوێنێ شەو گفتوگۆیەکانی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ (مینو ڕایۆلا)ی بریکاری کارەکانی پۆل پۆگبا دەستی پێکرد و ئەمڕۆش هەندێک ئەنجامی سەرەتایی ئاشکرا کران.

گفتوگۆی پێشکەوتوو لە دوێنێوە لەسەر گواستنەوەی پۆگبا بۆ ریال مەدرید دەستپێکردوە، ئێستاش دوای ئەوەی کەناڵی تیلیفۆتی فەرنسی دوێنێ ڕایگەیاند کە گفتوگۆکایەکان بۆ گواستنەوەی پۆگبا بۆ (بیرنابیۆ) قۆناخێکی زۆر باشی بڕیوە، بەڵام کەمێک پێش ئێستا بەرنامەی (ئیتچێرنگیتۆ)ی ئیسپانی لەسەر زاری پێشکەشکار (جۆسێپ بیدریرۆل)ئاشکرای کرد کە ڕەوشی گفتوگۆکان بەهۆی تەماعکاری و مەرجە سەیرەکانی بریکاری کارەکانی پۆگبا بەرەو خراپی دەڕوات، دوێنی ئەگەری ڕوودانی گرێبەستەکە دەگەیشتە 80% بەڵام لەوساتەدا ئەگەرەکانی سەرکەوتنی ئەو کارە تەنها 20% تێپەڕنابێت، گەر هیچ گۆڕانکاری گرنگ ڕوونەدات.

ئاشکرایە کە مینو ڕایۆرلا بریکاری کارەکانی پۆگبا پەیوەندی ماوەیەکی درێژە لەگەڵ ریال مەدرید باش نییە، بۆیە گومان دەکەوێتە سەر ئەو گرێبەستە لە کاتێکدا تا دوێنێ لە کۆتایی نزیک ببوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close