ڕۆناڵدۆی دیاردە سەردانی عێراق دەکات

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ڕایگەیاند کە ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پێشووی بەڕازیلی کە بە (دیاردە) ناسراوە، بەم زووانە سەردانی بەغدا و چەند شارێکی عێراقی دەکات.

لەم بارەیەوە (زیاد ئەلبەیزانی) سەرۆکی ڕابیتەی یانەی ریال مەدرید لە عێراق ئاشکرای کردوە کە ڕۆناڵدۆی دیاردە بەم زووانە لەگەڵ وەفدێکی یانەی ڤالەد وەلیدی ئیسپانی سەردانی بەغدا و شاری نەجەف دەکات، بێ ئەوەی ئامانجی ئەو سەردانەی دیاردەی بەڕازیلی بە میدیاکان ڕابگەیەنێت.

ئاشکرایە کە ڕۆناڵدۆی دیاردە کە پێشتر بۆ ریال مەدرید و بارسێلۆنا و ئینتەرمیلان یاریکردبوو لە ئێستادا خاوەنی یانەی ڤالەد وەلیدی ئیسپانییە کە لە ڕیزبەندی یانەکانی لالیگای ئیسپانیا شەڕی مانەوە لە خولە دەکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close