چێلسی دوو ئەستێرە بۆ شوێنگرتنەوەی هازارد دیاری دەکات

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆیشتنی ئیدین هازارد بۆ ڕیال مەدریدی ئیسپانی، یانە . لەندەنییەکە هەوڵەکانی چڕ کردوەتەوە بۆ ئەوەی شوێنگرەوەیەکی کاریگەر بۆ شوێنی هازارد بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی چێلسی هەریەکە لە فیلیپ کۆتینیۆ لە یانەی بارسێلۆنا و (نیکۆلاس پیپی) ئەستێرەی یانەی (لیل)ی فەرەنسییان بۆ شوێنگرتنەوەی هازارد دەستنیشان کردوە بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا بژاردن بکەن یەکیان لەو دوو ئەستێرەیە بۆ یانەکە بگوازنەوە، لە هەواڵەکەدا هاتوە کە هەڵبژاردنی کۆتینیۆ لەبەرە ئەوەیە کە یاریزانەکە شێوازی یاریکردنی لەگەڵ چێلسی دەگونجێت، لە کاتێکدا پیپی ئەم وەزە توانیویەتی بەرزترین ئاست لەگەڵ یانە فەرنسییەکە پێشکەش بکات و 19 گۆڵیشی تۆمار کردوە و 13 گۆڵیشی بۆ هاوڕێیانی دروست کردوە.

ئاشکرایە کە ئەگەرەکانی ڕۆیشتنی هازارد یەکجار بەهێزن و بە پێی ڕۆژنامە ئینگلیزییەکانیش هازارد لەم هاوینە بە بری 100 ملیۆن یۆرۆ بە قەرمی پەیوەندی بەر یال مەدرید دەکات.

 

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close