کوڕەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەسەر ڕێچکەی باوکی دەڕوات

جۆنیۆر ڕۆناڵدۆ، کوڕەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی لەسەر ڕێچکەی باوکی دەڕوات، دوای ئەوەی توانی یەکەمین نازناوی لەگەڵ تیپی خوار تەمەن 9 ساڵانی یۆڤێنتۆس دەستەبەربکات.

ڕۆژنامەی (AS)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە جۆنیۆر لەگەڵ یانەی یۆڤی توانی پاڵەوانێتییەکەی نێو دەوڵەتی بباتەوە، لەم پاڵەوانێتییەدا کە لە پورتوگال ئەنجامدرا جۆنیۆر توانی لە 5 یاریدا 19 گۆڵ تۆمار بکات و ڕۆڵی سەرەکی لە بردنەوەکانی یانە ئیتاڵیەکە هەبێت، هەروەها دۆلۆریس ئەڤیرۆی داپیرەی لە هەموو یارییەکانی جۆنیۆر ئامادەبووە و بە چەپڵە لێدانی بەردەوام هانی نەوەکەی خۆی داوە.

جێی ئاماژە پێکردنە، کە کریستیانۆ باوکی جۆنیۆر ڕۆژی شەممە دەستکەوتێکی مێژوویی بەدەستهێنا کاتێک بوو بە یەکەمین یاریزان کە بتوانێت لە سێ خولی بەهێزی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپادا، لیگای ئیسپانیا و سێریا ئەی ئیتالیا و پرێمەرلیگ لەگەڵ یانەکانی ریال مەدرید و مانچێستەر یۆنایتد و یۆڤێنتۆس بباتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close