محەمەد سەلاح لە خەڵاتی باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ دوور دەکەوێتەوە

محەمەد سەلاح، ئەستێرەی میسری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە ناو ڕکابەری کردن لەسەر نازناوی باشترین یاریزانی ئەم وەزرەی ئینگلتەڕا دوور دەکەوێتەوە.

لەم بارەیەوە ڕابیتەی یاریزانە پیشەگەرەکانی ئینگلیزی ڕایگەیاند کە هەر یەکە لە فێرجیل ڤان دایک و سادیۆ مانی و ئیدین هازارد و ستێرلینگ و بریرناردۆ سیلڤا و سێرجیۆ ئەگوێرۆ ڕکابەری لەسەر نازناوی باشترین یاریزان دەکەن و ناوی سەلاح لە نێو ڕکابەرادا نییە، هەروەها هەر لە هەمان کاتدا یاریزانان بریناردۆ سیلڤا و ئالکێسەندەر ئارنۆلد و مارکۆس ڕاشفۆرد و دیکلان رایس و و دیفید برۆکس یاریزانی بۆرنمۆس لەسەر نازناوی باشترین لاویش لە ڕکابەری دا دەبن.

ئاشکرایە کە پارساڵ محەمەد سەلاح هەموو خەڵاتەکانی وەرزی ڕابردووی دەستەبەر کردو وەک باشترین یاریزانیش دەستنیشانکرا، هەروەها گۆڵکاری پریمەرلیگیش دەرچوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close