ئالیگری داهاتووی ڕۆنالدۆ یەکلایی دەکاتەوە

لەپرێس کۆنفرانسی یارییەکەی یۆڤێنتۆس بەرانبەر فیۆرۆنتینا لە میانەی سێریا ئەی ئیتالیا، ماسیمیلیانۆ ئالیگری ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس بابەتی مانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یەکلایی کردەوە.

لەم بارەیەوە، ئالیگری گوتی ” ئەو هەواڵانەی باس لە ڕۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەن هەمووی پرۆپاگەندەن و دوورن لە ڕاستی ڕۆناڵدۆ داهاتووی یۆڤێنتۆسە ڕاستە ئەویش وەکو ئێمە دڵتەنگە و کاریگەری شکستەکەی چامپیۆنزلیگی لەسەرە، بەڵام ئەو هێورە و جڵەوی خۆی لەدەست نەداوە، تەنها بوونی ڕۆناڵدۆ چامپیۆنزلیگت بۆ مسۆگەر ناکات، تۆپی پێ بیرکاری و زانستێکی دیاری کراو نییە، ئێمە لە قۆناخی هەشت ئاستی پێویستمان پێشکەش نەکرد بۆیەش شایستەی شکستەکەبووین “.

سەبارەت بە یاریکردنی لە یاری بەرانبەر فیۆرنتینا ئالیگری گوتی ” ڕۆناڵدۆ وەرزێکی زۆر نایابی پێشکەش کردوە و لە یاری ئەمڕۆش بەشداری دەکات، پێویستە قەرەبووی ئەو شکستەی چامپیۆنزلیگ بکەینەوە و زیاتر بە ئاستێکی بەرز لە یارییەکان دەرکەوین.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close