ڕۆژنامەنووسێکی نزیک لە ڕۆناڵدۆ باسی ڕەوشی خراپی یاریزانەکە دەکات

دوای چەند ڕۆژێک لە ماڵئاوایی کردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس لە پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ، ڕۆژنامەنووسێکی هاوڕێی نزیکی ڕۆناڵدۆ ئاشکرای کردوە کە بارودۆخی دۆن لە تۆرینیۆ هیچ باش نییە.

ماڵپەڕی (کالچیۆ میرکاتۆ)ی ئیتالی لەسەر زاری (ئیدۆ ئاگیری) ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی نزیک لە رۆناڵدۆ بڵاویکردوەتەوە کە رۆناڵدۆ دوای ئەوەی لە چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەکەی ماڵئاوایی کرد، هەست بە تەنیایی و بێزارییەکی زۆر دەکات و زۆر دڵتەنگە و پێی وایە ئەو بەتەنها بووە لە لە یانەکە و بێزاربووە لەوەی بە تەنها پشت بە خۆی ببەستێت، لەم بارەیەوە ڕۆژنامەنووسەکە ئاماژەی کردوە کە رۆناڵدۆ باشترین گۆڵکاری یانەکە و زۆرترین گۆڵیشی دروست کردوە و لە یارییە گەورەکانیش جێی پەنجەی دیاربووە، وێرای ئەوەش هەر ئامانجەکە نەپێکرا.

دەربارەی ئەوەی ڕۆناڵدۆ داوای لە کارگێری یۆڤی کردوە کە بڕوات ئاگیری دەڵێت” هیچ شتێکی لەو شتە لە ئارادا نییە و ڕۆناڵدۆ لە یانەکە ناڕوات، بەڵام ئەو گلەیی لە شێوازی یاریکردنی و پلانەکانی ئالیگری ڕاهێنەری یۆڤی هەیە، ئەو پێی وایە شێوازی پلانەکانی خزمەتی یانەکەی نەکردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close